گەنم و بایەخی خواردنی ئەو

کێشی هێکتۆلیتری گەنمی دورووم زیاترە لە گەنمی تایبەت بۆ نان و هەروەها گەنمی تایبەت بۆ کێک و شیرینی. گەنمێک کە کێشی هێکتۆلیتری ئەو زیاتر لە ۷۸ کیلۆگڕام بێت ژمارەی فالینگ نامبر(کەوتنە خوارەوە)ی ئەو زیاتر بێت لە ۲۳۰ چرکە، گەڕانەوەی سەمۆلینا یان ئاردەکەشی زیاتر دەبێت.
هەرچی گەنمی دورووم سەمۆلینای زۆرتر بەرهەم بێنێت بۆ بەرهەمی هەویر باشترە. گەڕانەوەی سەمۆلینای دەستکەوتوو لە گەنمی دورووم زیاترە لە ۵۱%. هەرچی گەنم شووشەیی و ڕەقتر بێت، سەمۆلینای زیاتر بەرهەم دێنێت. بەگشتی گەنمی دورووم زۆرجار پێکهاتەی شووشەیی هەیە، ڕێژەی کارۆتینۆئیدی زیاتر هەیە لە بەراورد لەگەڵ گەنمی نان، کێک و شیرینی. ڕێژەی ئەو نزیکەی ۷۰۳ میلی گڕامە لە کیلۆگڕامدا. گەنمی دورووم لە بەراورد لەگەڵ گەنمی نەرمدا لە هەمبەر شکان و بڕیندا خۆڕاگری زیاتر پێشان دەدات، ئاندۆسپرێمەکانی ئەو لە پڕۆسەی ئاشکردندا واتا لە کاتی لەتبووندا و قەڵەشتن بەڕێکەوت دەشکێت لەدۆخێکدا ئاندوسپرێمەکانی گەنمی نەرم لە ئاراستەی درێژایی دەنکدا دەشکێن. ڕوون بوون و شووشەیی بوونی دەنکە گەنمی دورووم دەگەڕێتەوە سەر شێوازی داندرانی توێژاڵە جیاوازەکانی پڕۆتین. دەنکی نیشاستە لە گەنمی دوروومی شووشەییدا، بەبێ دروستکردنی بۆشایی لە پلازمادا خەزن دەبێت لە دۆخێکدا دەنکی نیشازستەی نەرم و ئاریدا، بۆشایی دروست دەکات وەها کە بۆشاییەکان لە پلازمادا خەزن دەکرێن وەها کە ئەم دەنکە لەژێر کاریگەری شکانەوەی تیشکدا، ئارداوی دێتە بەرچاو. شێوازی خەزنکردنی نیشاستە و خێرایی گەیشتنی دەنک بۆ مەزرا، کاریگەرییەکی ئەوتۆی هەیە لەم پەیوەندییەدا.
شێداری و گەرما کاریگەری زۆری هەیە لەسەر شووشەیی بوونی دەنکە گەنم، دەتوانێت بەخێرایی ئەو بگۆڕێت. بە زیادبوونی لەسەدی شووشەیی بوون، خۆڕاگری دەنک لە هەمبەر بڕین و شکاندا زیاد دەکات بەگشتی دەنکی نیشاستە لە گەنمی نەرمدا بەتوندی لە ڕێگەی ماتریکسی پڕۆتین دەوری نەگیراوە و بۆشایی بەتاڵ بە پڕۆتین پڕ نەکراوەتەوە هەر بەم هۆیە بڕگەی ئەو گەنمە، ئارداوی دێتەبەرچاو. لە گەنمی دوروومدا پێکهاتەی ماتریکسی نیشاستە زۆر چڕە، وەها کە پڕۆتین وەک توێژاڵێک سەر دانەی نیشاستە داگیر دەکات. نێوان کێشی هێکتۆلیتر و لەسەدی شووشەیی بوونی دەنک پەیوەندی یەکگرتوویی پۆزەتیڤ هەیە.

This post is also available in: Arabic, English, Persian