پۆلێنکردنی گەنم

پۆلێنکردنی گەنم: لە ڕووی ڕووەکناسییەوە گەنم لە ڕیزی جۆری تریتیکۆم (Triticum) دێتە ئەژمار و دابەش دەبێت بە دوو دەستەی دورووم و ئاسایی و هەر دەستە ژمارەیەکی دیاریکراو کڕۆمۆزۆمی هەیە لەگەڵ هەموو تایبەتمەندیە جەنەتیکییەکانی خێزانی. چونکە جۆرە جیاوازەکانی گەنم، دیپۆلۆئیدن و دوو دەزوولە کڕۆمۆزۆمیان هەیە، بەڵام زۆربەی جۆرەکانی تر گەنم پۆلی پۆلۆئیدن و چوار دەزوولە کڕۆمۆزۆم (تەترا پۆلۆئید) یان شەش کرۆمۆزۆم (هێگزاپۆلۆئید)ن، جەنناسی گەنم لە بەرهەمەکانی تر دژاوارتر جێبەجێ دەکرێت.
دیپلۆئیدەکان تەنیا لە ناوچەی دارستانی و بیابانیدا گەشە دەکەن. گەنمی یەک دەنکی بۆ کشتوکاڵ دەکەوێتە ناو ئەم دەستەیە. تەتراپلۆئیدەکان وەک گیایەکی کێوی دێنە ئەژمار. دورووم (durum) و گەنمی ئەمەر (emer) کشتوکاڵ لەم دەستەیەدان. بۆ ئامادەکردنی ئاردی نان گەنمی هێگزاپۆلۆئید بەکاردەهێندرێت.