تایبەتمەندی گەنم
دەنکی دانەوێڵە لە بواری ڕووەکناسییەوە کاریپس carypseی پێدەوترێت و لە سێ بەشی چەقەرەی سەرەتایی ئاندۆسپرێم و توێکڵ دروست بووە.
۱)چەقەرەی سەرەتایی:
گرنگترین ئەندامی گیایە چونکە سەرچاوەی بەرهەمهاتنی گیای نوێیە. لە پارچەکانی خوارەوە پێکهاتووە:
الف)ڕەگە بچکوڵە (radicula)
ب)شوینی خونچە یان گەڵا(plumula)
ج)پۆڵکەی چەکەرە(cotyledon scutellum)
د)ئەپیسلی لوولەکی(cylindecepithel)
کاتێک کە دەنک دەست دەکات بە چەقەرەدان ڕەگی بچکۆڵە وەدیار دەکەوێت و گۆڕانکاری لە شێوەی مادەی کیمیایی دەنکەکەدا بەدی دێت. پۆڵکەی چەقەرە لە کاتی چرۆداندا نیشاستەی دەتوێنێتەوە و شیدەکاتەوە و مادەی خۆراکی پێویست بۆ دەنکەکە دابین دەکات. ئەپیسلی لوولەکیش لە خانەی درێژ پێکهاتووە کە ئەرکییان گەیاندنی خواردەمەنییە بۆ ئاندۆسپرێم.
۲) ئاندۆسپرێم (endosperm)
پێکهاتووە لە بەشە جیاوازەکان بریتی لە خانە نیشاستەیی خانەکانی مادەی پێوەنووسان وەک گلوتین و توێژاڵی ئالەورۆنە.
ئاندۆسپرێم درێژايى تۆوەکە دادەپۆشێت و نزیک بە ڕێژەی ۵/۸۲-۸۰ لەسەدی تۆوەکە پێک دێنێت. نیشاستە لە ئاندۆسپەرمدا بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و تایبەتی بەشیوەی جیاواز لەناو دانەوێڵەکاکاندا خەزن دەبێت بۆ نموونە نیشاستە لە ئاندۆسپرێمی گەنمدا شیوەی گۆیی و هێلکەییترە.
ئەستوورایی دیواری خانەکانی ئاندۆسپرێم ڕۆڵێکی گرنگیان دەگێڕن بۆ تایبەتمەندی کوالیتی و بایەخ بۆ نانەوایی – توێژاڵی ئالەرۆن دەرەکیترین خانەکانی ئاندۆسپرێمە و وەک قەڵغانێک دەوری خانەکانی ئاندۆسپرێم دەگرێت. توێژاڵی ئالەرۆنی لە کاتی لە ئاشدان وەک کەپەک و پێست لە ئاردەکە (بەتایبەت لە ئاردە سپییەکاندا) جیا دەکەنەوە. پرۆتینەکەی بایەخی نانەوایی ئاردەکە کەم دەکاتەوە. توێژاڵی ئالەرۆنی لە دانەوێڵەدا نزیک بە ٧ لە سەدی تۆیەکە پێک دێنێت.
۳)کەپەک(Bran)
توێکڵی دانەوێلەکان بەشێوەی توێژاڵ توێژاڵ دەوروبەری تۆوەکەیان گرتووە و ئەندامێکی پارێزەرە بۆ چەقەرەی مەواد و خەزنکردنی مادەخۆراکییەکان. توێکڵەکە لە ٢ توێژاڵ بە ناوەکانی پەریکارپ Pericarp و تەستا (Testa پێکهاتووە. ئەستوورایی توێکڵەکە لە دروستکردنی ئارددا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.
آ- پەریکارپ یان یەکەم توێکڵ pericarp
یەکەم توێکڵ لە توێژاڵێکی ناسک بە ناوی ئەپیدەرمیس epidermis پێکهاتووە . لەسەر ئەپیدەرمیس چینێک بەشێوەی پارێزەر هەیە کە تێکەڵاوێکە لە کهوول و بۆیە کە دەبێتە هۆی ئەمە کە لە بایەخی نانوایی گەنم کەم بێتەوە.
ب)تەستا یان دووەمین توێکڵ(testa )
لە دوو بەش پیکهاتووە: ١- توێژاڵێکی قاوەیی کە خۆی لە توێژاڵی خانەیی زۆر پتەو پێکهاتووە کە لاناویاندا مەوادی ڕەنگی بوونی هەیە.
٢- توێژاڵی هیالینHyalin کە لە نێوان تەستا و توێژاڵی ئالەورۆنە دایە و بێڕەنگە.
٤- شتی تاڵەموویی (دڕک، تووک)
لە بەشی سەرەوەیی تۆوی دانەوێڵە تاڵەمووییەکان بوونیان هەیە. ڕەنگیان بە پێی دانەوێڵەکان جیاوازە و لە گەنمی زەرد یان قاوەیی کەم ڕەنگ دەچێت.
لە ڕووی تایبەتمەندییەکانی دەکرێ جۆری دانەوێلە دەستنیشان بکرێت.