یەکەی کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی

کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی واتا پەرەپێدان، دیزاین، بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەرهەمی بە کوالیتی باش، بەقازانج و شیاوی بەکارهێنان کە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی بەردەوامی مەسەرەفکەر. گرنگترین ئەرکی کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی پێکهێنانی ئاڵقەی کوالیتییە لەنێوان یەکەکانی تری ناو کۆمپانیای ئارددا.

بەپێی ستراتیجی ئەم کۆمپانیایە ئەو کارانە کە بەرپرسایەتی ئەو لە ئەستۆی QC یە وەک کۆنتڕۆڵکردنی مادەی سەرەتایی کە دێتە ناو کارگە (گەنم، توورەکە، بەن، کولۆر، پەرمیکس، جۆرەکانی ژەهر و مشک کوژ و…) پاشان کۆنتڕۆڵکردنی گەنمێک کە هاتۆتە ژوورەوە بۆ بەرهەمهێنان و قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی ئاردە بە بەردەوامی لەخۆ دەگرێت.

لە کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتدا بە سەرنجدان بە ئاسانکاری و ئالیات و کەرەستەکان پشکنینی تایبەتمەندییە سروشتییەکانی گەنمێک کە هێنراوەتە ناوەوە دەکرێت بۆئەوەی پاش پەسەندکردنی ئەم یەکەیە بگوازرێتەوە بۆ قۆناغی وەبەرهێنان هەروەها بەرهەمی بەرهەمهێندراو (جۆری ئارد، کەپەک) بەپیێ تاقیکردنەوەی کیمیایی و فیزیایی و میکڕۆبی ڕۆژ پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆئەوەی لە کاتی دروستبوونی کێشەدا لە کاتی بەرهەمهێناندا چارەسەری ئەوان بکرێت.

ئەم یەکەیە بە مەبەستی بەرگریکردن لە هەر چەشنە هاتنەناوی پیسبوونی کۆتایی بۆ بەرهەمەکان جگە لە وردبینی و هەستیاری لەسەر جۆرەکانی مادەی سەرەتایی وەرگیراو و بەرگریکردن لە هاتنەناوی مادەی سەرەتایی پیسبوو لە گشت قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا بە کۆنتڕۆڵکردنی تەندروستی بە ڕیزبەندی خوارەوە بەرهەمهێنانی تەندروست پشتڕاست دەکاتەوە:

چاودێری تەندروستی

نموونەهەڵگری میکڕۆبی بەرهەم و هێڵەکان

پاکژکردنەوە لە میکڕۆبی مانگانەی هێڵەکانی بەرهەمهێنان

کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی واتا پەرەپێدان، دیزاین، بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەرهەمی بە کوالیتی باش، بەقازانج و شیاوی بەکارهێنان کە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی بەردەوامی مەسەرەفکەر. گرنگترین ئەرکی کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی پێکهێنانی ئاڵقەی کوالیتییە لەنێوان یەکەکانی تری ناو کۆمپانیای ئارددا.

This post is also available in: Arabic, English, Persian