کۆمپانیای “آرد فسا”
کۆمپانیای “آرد فسا”
کۆمپانیای “آرد فسا” لە پێناو پەرەپێدانی پیشەسازی پارێزگای فارس و بەهەمهێنانی جۆرەکانی ئارد بۆ نانکردن و پیشەسازی لە ساڵی ۱۹۸۷دا دامەزراوە. ئەم کارگەیە لە کیلۆمەتری ۱۶ی جادەی فەسا بۆ شیرازە.
کۆمپانیای “آرد فسا” بە توانایی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە ۵۰۰ تەن جۆرەکانی ئاردی نانکردن و پیشەسازی بەشێک لە پێداویستییەکانی ڕۆژانەی دەکارکەرانی ئەم مادە سەرەکییە دابین دەکات.
کارگەی فسا ۵۳ کەس فەرمانبەر و تەکنیککاری هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی ئارد، کۆنتڕۆڵکردنی کوالیتی، تەکنیکی و ئەندازیاری، ئیداری و خزمەتگوزارییەوە. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم ناوەندە، بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەم بە کوالیتی باش، بە ڕەچاوکردنی هەموو ستانداردە جیهانییەکانە بۆئەوەی جگە لە خزمەتکردن، ڕەزامەندی مشتەری بەدەست بێنێت.
هەوڵ و تێکۆشانی گشتی ئەم کۆمپانیایە، بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمی بە کوالیتی باش وبە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی دونیایە بۆئەوەی سەرنجی مشتەری و دەکارکەرەکانی خۆی ڕاکێشێت. هەروەها هەموو هەوڵی خۆی بەکاردێنێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی و جۆراوجۆرکردنی بەرهەمی بەرهەمهێندراوی خۆی.
ستراتیجی کۆمپانیای “آرد فسا”
• ڕەزامەندی و سەرنجدان بە پێداویستی و ویستی مشتەری
• کەمکردنەوەی نرخی تەواوبوو تا ڕادەی پێویست و بەڕێوەبەرایەتی کاریگەری تێچوونەکان
• چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی بەرهەمهێنان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی تەکنیکی یەکەکانی بەرهەمهێنان
• پەرەپێدانی سەبەتەی بەرهەمەکان بە شێوەی جیاواز بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئارد بە کوالیتی باش و بەبێ پیسبوون
• بەهێزکردنی ژێرخانەکانی فرۆشتن بە پەرەپێدانی سیستەمی کوالیتی و بەرزکردنەوەی پێکهاتەی مارکیتینگ
• ڕەخساندنی هەلی گونجاو بە مەبەستی ڕکابەرایەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەگشتی بازاڕی هەناردەکاری
• دابینکردنی مادەی سەرەتایی بەکوالیتی و نرخی گونجاو و دروستکردنی کەناڵی پەیوەست بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر بازاڕە نێودەوڵەتییەکان
• بەکارهێنانی ئامێر و کەرەستەی میکانیزە و هەروەها کەمکردنەوەی ڕووداوی پێشبینینەکراو و بەرگری لە ڕووداو و سەرهەڵدانی نەخۆشی بە هۆی کارکردن
دووربینی ڕێکخراوە وەدی نایەت، مەگەر لەژێر سایەی:
زیاترکردنی ڕەزامەنی مشتەری و پێشکەشکردنی کوالیتییەکی باشتر بەپێی داواکارییەکانی مشتەری
باشترین بەکارهێنانی کەرەستە و ئامێر و پلاندانانی ڕێکوپێک بۆ پاراستن و چاککردنەوەی ژێرخانەکانی بەرهەهمێنان
ناسین، ڕێکخستن و باشترکردنی بەردەوامی پڕۆسە هەنووکەییەکانی ڕێکخراوە
زیاترکردنی ئاستی تەندروستی بەهەمهێنانەکان و دەستبەرکردنی سەلامەتی خواردنەکان
زیادکردنی توانایی و بەرزکردنەوەی ئاستی لێوەشاوی هێزی مرۆڤی لە ڕێگەی پڕۆسەی سەرچاوەی مرۆڤییەوە
زیاترکردنی ئاستی سەلامەتی فەرمانبەران و لایەنەکانی سوودبەر، کەمکردنەوەی هۆکارەکانی زیان بۆ شوێنی ئیش، پاڵپشتی ڕووداو و سەرهەڵدانی نەخۆشی بە هۆی کار
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا خۆی پابەند دەزانێت بە مەبەستی وەدیهێنانی پێداویستی و پەیڕەویکردن لە یاسا و ڕێسای پەیوەست و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی سەرەوە هەموو هەوڵی خۆی بدات و لە سایەی بەشدراریکردنی فەرمانبەران، وەدیهێنانی ئامانجەکان کردارەکی بکات.