ڕێ و شوێنی کوالیتی
بەڕێوەبەرایەتی کارگەی فسا مشتەرییەکانی خۆی بە گەورەترین سەرمایەی خۆی دەزانێت و دروشمی “بەردەوام حەق بە مشتەرییە”ی کردووە بە سەردێڕی ئیشی خۆی و هەموو هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بەکارهێناوە بۆ ڕەزامەندی، ڕەچاوکردنی پێداویستی و داواکارییەکانی ئەوان و هەروەها ڕەچاوکردنی یاسا و رێسا.
کۆمپانیای ئارد فسا وەک یەکێک لە کۆمپانیا چالاکەکان لە بواری بەرهەمهێنانی ئارد، ئامانجی وەک وەدیهێنانی پێداویستییە یاساییەکان و ڕێسای پێکەوەسازان لەگەڵ مشتەری لەسەر ئاسوودەیی خواردن لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان، بەدیهێنانی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ ڕێکخراوەی تەندروستی و ستانداردی ئێران لە ڕێگەی کارناسی تەکنیکی رێکخراوە، هەستاوە بە جێگیرکردنی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی و سەلامەتی خواردن بەپێی ستانداردی ISO9001:2015وISO22000:2018وHACCP .
لەم پێناوەدا کۆمپانیای فسا کەیسەکانی خوارەوەی کردووە بە سەردێڕی کردارەکانی خوارەوە:
- هەوڵدان بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خواردن
- بەرهەمهێنانی بەرهەم گونجاو لەگەڵ ستانداردی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی
- باشترکردنی کوالیتی بەرهەمی بەرهەمهێندراو و زیادکردنی ڕەزامەندی مشتەرییەکان
- زیادکردنی سوودوەرگرتن لەگەڵ ئامانجی توانایی کۆمپانیا لە رکابەرایەتی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر لە ئاستی جیهانیدا
- زیادکردنی زانیاری تەکنیکی فەرمانبەران و ئاستی زانستی ئەوان وەک یەکێک لە سەرمایە سەرەکییەکانی کۆمپانیا
- جێگیرکردنی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی، دابینکردنی کەرەستەی ڕۆژی دونیا، کۆنتڕۆڵکردنی سەلامەتی خواردنەکان و وەرگرتنی بڕوانامەی پەیوەست
بەشداریکردنی چالاکانەی فەرمانبەران لە کاروباری کۆمپانیادا و ڕەچاوکردنی یاسای باشترکردنی بەردەوام گرنگترین ستراتیجییەکانی رێکخراوە بۆ گەیشتن بۆ ئامانجەکانی سەرەوە بووە و بەڕێوەبەرایەتی ئەم کۆمپانیایە خۆی بە بەرپرس دەزانێت بۆ وەدیهێنانی پێداویستییەکان و باشترکردنی بەردەوامی کاریگەری بۆ سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی و بەرهەمهێنانی بەرهەمی تەندروست و ڕەچاوکردنی یاسای GHP و GMP لە گشت قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا.