لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان چییە؟
بەپێی پێناسەیەک کە یۆنیسکۆ لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان پێشکەشی کردوە” هەر چەشنە چالاکی جێگیر و داهێنەر بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی زانست بریتی لە زانستی پەیوەست بە مرۆڤ، کلتوور، کۆمەڵگا و بەکارهێنانی زانست بۆ بەکارهێنانی نوێ، پێی دەوترێت لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان.” و یان لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بە ئیشێکی داهێنەرانە دەوترێت کە سیستماتیک جێبەجێ دەکرێت بۆئەوەی زانست زیاد بکات و ئەم زانستە بۆ بەکارهێنانی نوێ بەکاربهێندرێت.
لە هەموو ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا، یەکەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان سەرەکیترین ڕۆڵ لە پڕۆسەی بەرهەمهێنادا دەگێڕیت. لە ئێستادا چالاکییەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان وەک جۆرێک وەبەرهێنانی سەرەکی دەژمێردرێت. وەها کە ڕێژەی ئەم وەبەرهێنانە لە ئاستی نووسینگەدا ڕوو لە زیادبوونە وەک پێوەرێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی نووسینگە و وڵاتانی جیهان دێتە ئەژمار. لەم ناوەدا، وڵاتانی پیشەسازی بەشێکی گەورەی داهات و هێزی کاری خۆیان تەرخان کردووە بۆ چالاکی فەرمی لێکۆڵینەوەی بەکردەیی و پەرەپێدانی تەکنۆلۆجیا لە ڕێگەی دامەزراوە ناحکوومییەکان، یەکەی بەرهەمهێنان و بازرگانییەوە. ئەمە بۆتە هۆی ئەوە بەشێکی زۆر لە مادە، بەرهەم و پڕۆسە و سیستەمە نوێ و پێشکەوتووەکان دەست کەوێت و ئەم بەروبوومانە، سەرچاوەی کۆتایی پێشکەوتنی ئابووری دێنە ئەژمار.
بە هاریکاری یەکگرتوو کۆمەڵەیەک لەژێر سیستەمی سەرەکی، یەکەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی کردارێکی باشی دەبێت. ژێر سیستەمی پێداچوونەوە، ستراتیجی سوودوەرگرتن لە پڕۆژەی بەڕیز داندراو، داڕشتن پڕۆژە، جێبەجێکردنی پڕۆژە و ژێر سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان وەک لێژنەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان، بە شێوەی چاودێری لەسەر کرداری ژێرسیستەمەکانی تر و پاڵپشتی ئەوان کار دەکەن.
لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بە ئامانجی بەدیهێنانی ڕێکوپێکی بۆ زیادکردنی خەزنکردنی زانستی و زانیاری تەکنیکی و هەروەها سوودوەرگرتن لەم زانستە لە داهێنان و داڕشتنی بەکاربەری نوێدا جێبەجێ دەکرێت. لەم پڕۆسەیەدا ناسینی بڕست، دروستبوونی ئەندیشە، داهێنان، دیزاین، بەرهەمهێنان و ناساندن و دابەشکردنی بەرهەم یان سیستەمی تەکنۆلۆجیکی زۆر گرنگە.
لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئارددا
بەپێی ئەو شتەی وترا، لێکۆڵینەوە و پەرپێدان وەک بابەتێکی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەم دێتە ئەژمار و دەبێ لە هەموو یەکەکانی بەرهەمهێناندا جێبەجێ بکرێت. هەربۆیە، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئاردیش پێویستی هەیە بە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و دەبێ لە هەموو یەکەکانی بەرهەمهێناندا جێبەجێ بکرێت.
لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لە بەرهەمهێناندا لە قۆناغی سەرەتاییەوە واتا چاندن و دورێنەی گەنم دەست پێدەکات. بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئاردی جۆراوجۆر، بە کوالیتی باش، مادەی سەرەتایی دەورێکی گرنگ دەگێڕیت و هەربۆیە دەبێ بەشێکی گەورە لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ بەشی بەرهەمهێنانی مادەی سەرەتایی کە هەمان گەنمە، تەرخان بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە یەکەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لە ڕێژەیەکی زۆردا (هاوکێش لەگەڵ چەند تەن ڕۆژانە) تەرکیز دەکاتە سەر پڕۆسە و بەروبوومەوە.
پسپۆڕەکانی تەکنۆلۆجیای پیشەسازی خواردن، پسپۆرێ تەندروستی و هەروەها سوودوەرگرتن لە ئالیات و کەرەستەی پێشکەوتووی تاقیگەیی، ئیشی کۆنتڕۆڵکردن و چاودێری سەر گشت قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی ئارد لە ئەستۆ دەگرن.
ئەرکی یەکەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان
- باشتر بەکارهێنانی وزە
- کەمکردنەوە پیسکەر و بەڕێوەبەرایەتی زبڵ و پاشەرەۆک
- جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوەی کردارەکی و پەرەپێدان
- پڕۆسەکردنی کان تاکوو بەرهەمی کۆتایی
- بەرزکردنەوەی باشی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا
- پەرەپێدان بەرهەمەکان بەپێی پێوەری کوالیتی
- ڕاکێشان، چاکسازی، داهێنان، گونجاندن و پەرەپێدانی تەکنۆلۆجیا
- زیادکردنی سوودوەرگرتن لە بەرزکردنەوەی هۆکارەکان و ڕێگەی هەڵسەنگاندن
- دابەزینی نرخی تەواوبووی مادەی سەرەتایی و بەرهەمی بەرهەمهیندراو
- باشترکردنی پڕۆسەکان بە پێداگری لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئۆتۆماتیککاری
- دیزاینی بەرهەمی نوێ بە پشت بەستن بە قازانجەکانی بەکارهێنانی ئەو